کلدانییەکانی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی لەدایکبوونی مەسیح و سەریساڵیان هەڵوەشاندەوە
K24 - هەولێر
پاتریارکی کلدان، رایگەیاند، سەرجەم چالاکی و ئاهەنگەکان لە یانە هۆڵەکانی کڵێسا و رووماڵکردنی میدیاکان بۆ ئاهەنگی جەژنی کریسمس و سەری ساڵ هەڵدەوەشێتەوە، ئەمەیش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر کشانەوەی لویس رافایل ساکۆ، کاردیناڵ هەروەها قوربانیانی هۆڵی قەرەقۆش.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ـی کانوونی یەکەمی2023، لە راگەیەنراوێکدا پاتریارکی کلدان، رایگەیاند، سەرجەم چالاکی و ئاهەنگ لە یانە و هۆڵەکانی کڵێسا و رووماڵکردنی میدیاکان بەبۆنەی سەری ساڵ و جەژنی سەری ساڵ و کریسمس هەڵدەوەشێننەوە، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە کشانەوەی لویس رافایل ساکۆ، کاردیناڵ هەروەها لەبەر رێزگرتن لە قوربانیانی هۆڵی قەرەقۆش کە تێیدا 133 کەس لە 26ی ئەیلوولی 2023 و بوونە قوربانی.
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئاهەنگەکان تەنها لە دوعاکردن بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق و خاکی پیرۆز و ناوچەکەدا دەکرێت، بەداوای لێبووردنەوە ئێمە هیچ پیرۆزباییەک یان پێشوازی لە بەرپرسانی حکومەت قبوڵناکەین، لە جەژنی کریسمس و سەری ساڵدا".
هەفتەیەک بەر لە ئێستا مەسیحییەکانی عێراق رایانگەیاند، ئاهەنگەکانی لەدایکبوونی مەسیح و سەری ساڵیان هەڵوەشاندەوە، بەهۆی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەی ئاهەنگەکەی حەمدانییە و ئەوانەی گیریان خواردووە لە ململانێی نێوان ئیسرائیل و غەززە.
ئەمە سێیەم جارە کە مەسیحییەکانی عێراق لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا ئاهەنگەکانی رۆژی سەری ساڵ و رۆژی لەدایکبوونی مەسیح هەڵدەوەشێننەوە، وەک ئەوەی پێشتر پاتریارکی کلدان لە عێراق و جیهان لە ساڵی 2019 رایانگەیاندبوو، ئاهەنگەکانی یادی لەدایکبوونی مەسیحیان لە عێراق هەڵوەشاندەوە، لەبەر رێزگرتن لە روحی شەهیدانی ئەو خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییانەی کە لە گۆڕەپانەکانی ناڕەزایەتیدا گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها لە ساڵی 2014 ئاهەنگی کریسمس وەک هاوسۆزی لەگەڵ خێزانە ئاوارەی مەسیحییەکان و کەسوکاری شەهیدانی هێزە ئەمنییەکان لە سوپا و پێشمەرگە هەڵوەشایەوە، بەهۆی رووداوەکانی مووسڵ لەو کاتەدا.
لویس ساكۆ لە تەممووزی 2023 نووسینگه و كاروبارهكانی بۆ ههولێری پایتهختی ههرێمی كوردستان بگوازێتهوه، ئەمەش دوای ئەوەی لە ژمارەی (4727)ـی رۆژنامەی وەقایعی عێراق لە (3ـی تەممووزی 2023)، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە مەرسومی ژمارە (31) بڕیاری کشانەوەی مەرسومی ژمارە (147)ـی ساڵی 2013 بڵاوکردووەتەوە کە تایبەتە بە کاردینال پاتریارک لویس رافایل ساکۆ، لە روونکردنەوەیەکدا لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، کشانەوەی مەرسومی سەرۆکایەتی زیان بە پێگەی ئایینی یان یاسایی کاردینال لویس ساکۆ ناگەیەنێت چونکە لەلایەن قەداسەتی پاپا فرەنسیس و کڵێسای کاسۆلیکییەوە ئەو پلەی پاتریارکی کڵێسای کلدانی عێراق و جیهانی پێبەخشراوە.
هەروەها لەتیف رەشید ئاماژەی بەوەشکردووە، "کشانەوەی مەرسوومەکە، بۆ راستکردنەوەی دۆخی دەستووری هات و مەرسوومی ژمارە (147)ـی ساڵی 2013 بەبێ بنەمایەکی دەستووری یان یاسایی بوو، هەروەها بەهۆی داواکردنی مەرسومی هاوشێوەی سەرۆکایەتی لەلایەن سەرۆکی کڵێساکان و پێکهاتەکانی ئایینی دیکەوە، بەبێ بنەمایەکی دەستووری".
ئەمە دووەم جارە لە مێژووی کەنیسەدا کە پاتریارک پەنا بۆ هەولێر ببات، یەکەم جار لە ساڵی 1294 بوو، بەهۆی شای مەغۆلەکان ئەرغون نەوەی هۆلاکۆ، پاتریارک یەهابالاهای، سێیەم پەنای بۆ قەڵای هەولێر برد، بەڵام ئەمجارەیان لویس رافایل ساکۆ لەبەر د. عەبدول لەتیف، سەرۆکی کۆماری عێراق، پەنای بۆ هەولێر برد.
ئا: لاڤین عومەر