وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا: هێرشی حوسییه‌كان بێ وه‌ڵام تێناپه‌ڕن
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كاترین كۆلۆنا هۆشداری له‌باره‌ی هێرشی حوسییه‌كان له ده‌ریای سوور دا و رایگه‌یاند، نابێت ئه‌م هێرشانه بێ وه‌ڵام تێپه‌ڕن.
ئه‌م لێدوانه‌ی كۆلۆنا دوای زنجیره‌یه‌ك هێرشی حوسییه‌كان بۆسه‌ر كه‌شتییه‌كانی ده‌ریای سوور و ئیسرائیل دێت، له میانه‌ی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی بۆ ته‌لئه‌ڤیڤی پایته‌ختی ئیسرائیل رایگه‌یاند، هێرشی حوسییه‌كان ناكرێ بێ وه‌ڵام بمێننه‌وه، ئێمه خه‌ریكین له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان بژارده‌كان تاووتوێ ده‌كه‌ین، له‌وانه، بژارده‌ی به‌رگری له‌خۆكردنه، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كان دووباره نه‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی (پۆڵۆتیكۆ)ـی ئه‌مه‌ریكی، پنتاگۆن خه‌ریكی گفتوگۆی وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازییه بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی حوسی له یه‌مه‌ن.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه روونیشیكرده‌وه، بۆ پاڵپشتی پلانی هێرشكردنه‌سه‌ر حوسییه‌كان، له رۆژانی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین كه‌شتی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی ئه‌مه‌ریكی باس له‌وه ده‌كات، كه ئیداره‌ی بایدن دوودڵ بووه له به‌ئامانجگرتنی حوسییه‌كان، نه‌وه‌ك پرۆسه‌ی هه‌راسانكردنه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه زیاتر ببن.
گفتوگۆكانی نێو پنتاگۆن به‌ئاراسته‌ی وه‌شاندنی گورزی راسته‌وخۆی سه‌ربازییه بۆسه‌ر بنكه و باره‌گای حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
پێشتریش جه‌یك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی رابردوودا رایگه‌یاند، واشنتن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام تاووتوێی وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازی بۆسه‌ر حوسییه‌كان ده‌كه‌ن.