ئەمریکا چوار فڕۆکەی دیکەی ئێف16 دەداتە عێراق

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگری عێراق، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ئەمریکا چوار فڕۆکەی ئێف شازدەی دیکە بداتە عێراق، بەمەبەستی بەکارهێنانیان لە شەڕی دژی چەکدارانی داعش.

ئەم ھاوکارییە نوێیەی ئەمریکا لە چوارچێوەی رێککەوتنی سەربازی نێوان واشنتن و بەغدایە کە چەند ساڵێک لەمەوبەر لە نێوان ھەردوولا واژووکرا بەمەبەستی فرۆشتنی 36 فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف16 لەلایەن ئەمریکاوە بە عێراق.

بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی نێوان ئەمریکا و عێراق، بەغدا بە بڕی 65 ملیۆن  دۆلار، ئەو 36 فڕۆکەیەی لە جۆری ئێف شازدە لە واشنتن کڕیووە.