سوپای ئیسرائیل: گه‌وره‌ترین تونێل له غه‌ززه كه قوڵییه‌كه‌ی 50 مه‌تره دۆزرایه‌وه
K24 - هەولێر:
سوپای ئیسرائیل قوڵترین تونێلی له كه‌رتی غه‌ززه دۆزییه‌وه، كه قووڵییه‌كه‌ی 50 مه‌تره.
رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین تونێلی "تیرۆریستانی" بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ژێر زه‌وی له غه‌ززه دۆزرایه‌وه، كه قوڵییه‌كه‌ی له هه‌ندێ شوێن 50 مه‌تره و به‌شێوه‌یه‌ك فراوانه، كه جێگه‌ی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تێدا ده‌بێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌فیغای ئه‌دره‌عی گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل گوتی: "تاكو ئێستا چوار كیلۆمه‌تر له‌و تونێله دۆزراوه‌ته‌وه"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاراسته‌كانی تونێله‌كه جیاوازن و ژێرخانی ئاوه‌ڕۆ، كاره‌با، په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌له‌فۆنی تێدایه.
ئه‌دره‌عی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌نێو تونێله‌كه‌دا چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی شه‌ڕ دۆزراوه‌ته‌وه، له‌كاتی جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل له دژی ته‌لئه‌ڤیڤ به‌كارهاتوون.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ پتر له 19 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 50 هه‌زار و 897 كه‌س.