رێگه به پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان نه‌درا سه‌ردانی بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر
داواكاری پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان بۆ سه‌ردانكردنی و ئاگاداربوون له ره‌وشی ته‌ندروستی ره‌تكرایه‌وه، كه پاش كوده‌تا 15 ته‌موزی توركیا نیگه‌رانییه‌كانی به‌رامبه‌ر ره‌وشی ئۆجه‌لان زیاتر بووه.
دادگای ده‌ستوری توركیا داواكاری پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان ره‌تكرده‌وه، كه رۆژی 20 ته‌موزی رابردوو، پێنج رۆژ پاش كوده‌تای سه‌ربازی، داوای گرتنه به‌ری رێوشوێنی پێوستییان بۆ سه‌رمه‌تی ئۆجه‌لان كردبوو.
هه‌روه‌ها داوایان كردبوو له چوارچێوه‌ی رێوشوینه‌كانی داواكراو، سه‌ردانی ئیمراڵی بكرێت. به‌ڵام دادگای ده‌ستوور داواكاری پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان ره‌تكرده‌وه و به نا پێویست له قه‌له‌مدا.