سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كان: له‌سه‌دا 90ـی داتاكانی هه‌ڵبژاردن گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا
K24 – هەولێر:
فه‌ریقی یه‌كه‌م قه‌یس ئه‌لمه‌حمه‌داوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، له‌سه‌دا 90ـی داتاكانی هه‌ڵبژاردن بێ كێشه و گرفت له رێگه‌ی هێزی ئاسمانی عێراقی گه‌یشتوونه‌ته نووسینگه‌ی نیشتمانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌غدا.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه راشیگه‌یاند، داتاكانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان زۆر به دروستی ده‌گه‌ن به شوێنی مه‌به‌ست و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ته‌واوی زانیارییه‌كان ده‌گه‌نه نووسینگه‌ی نیشتمانی له به‌غدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌كاتژمێر 7:00ـی به‌یانییه‌وه تاكو 6:00ـی ئێواره، هیچ پێشێلكارییه‌كی ئه‌وتۆ رووینه‌داوه، شایانی باسكردن بێت.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان له 15 پارێزگای عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەستیپێکرد، كه‌مێك پێش ئێستا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە پرۆسه‌كه كۆتاییهات و بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران.
هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک به‌ڕێوه‌چوو.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو، تا کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق سەدا 17 بوو.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، زۆرترین رێژەی بەشداریکردن لە پارێزگاکانی عێراق، لە ئەنبار بووە، کە لە سەدا 27 بووە و کەمترینیشی لە بەغدا – رەسافە بووە کە سەدا 9ـی تێنەپەڕاندووە.
هاوپەیمانی تۆڕ و رێکخراوە نیشتمانییەکانی عێراق رایانگەیاندبوو، تاوەکو پێش نیوەڕۆ 281 پێشێلکاریان لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی ئاشکرا کردووە.