سوپای ئیسرائیل کوژرانی پێنج سەربازی راگەیاند کە سیانیان پلەدارن

وێنەی سەربازە کوژراوەکان
وێنەی سەربازە کوژراوەکان

K24 - هەولێر

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە بەردەوامی شەڕی کەرتی غەززە، پێنج سەربازی کوژران و یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندار بوو.

سوپای ئیسرائیل بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دوێنێ دووشەممە، لەشەری کەرتی غەززە، ئەفسەرێک بە پلەی رائید لە کەتیبەی ئەندازیاری 8163 کوژرا، هەروەها سەربازێکی دیکەی بەسەختی برینداربووە.

سوپای ئیسرائیل راشیگەیاند، لە نێو کوژراوەکاندا سەربازێک و رائیدێکی یەدەگ و سەربازێکی دیکە لە یەکەی ماگێلان و رزئیدێکی دیکە لە یەکەی دۆفدۆفان هەن.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، ژمارەی کوژراوانی فەرمی لەنێو سوپادا لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە کەرتی غەززە بۆ 127 سەرباز بەرزبووەتەوە.

رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ ژماره‌ی كوژراوان بۆ زیاتر له‌ 19 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته‌ 50 هه‌زار و 897 كه‌س.