حەماس بۆ ئیسرائیل: ئێوە درەنگ گەیشتوون بە تونێلەکە

K24 - هەولێر

کەتیبەی قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە فەڵەستین راگەیاند، سوپای ئیسرائیل درەنگ گەیشتووە بە دۆزینەوەی تونێلە گەورەکە.

لە پەیامێکدا کەتیبەی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی بڵاویکردووە، کە وەرگێڕدراوە بۆ سێ زمان عەرەبی، عیبری و ئینگلیزی دەڵێت: "ئێوە درەنگ گەیشتن، ئەرکەکە بە ئەنجام گەشتووە".

بزووتنەوەی حەماس، لە ڤیدیۆکەدا ئۆپەراسیۆنی 7ی تشرینی یەکەمی رابردوو نیشان دەدات کە رەنگە پەیامەکە ئەوە بێت، ئەو تونێلەی دۆزراوەتەوە لە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بەکارهاتووە.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 17ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، گەورەترین تونێلی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ دۆزیوەتەوە‌، كه‌ قووڵییه‌كه‌ی 50 مه‌تره‌.

رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

ئا: لاڤین عومەر