هیومان رایتس وۆچ: ئیسرائیل برسیکردنی خەڵکی سڤیل وەک چەکی جەنگ بەکاردەهێنێت

K24 - هەولێر
رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ، حکومەتی ئیسرائیل بە برسیکردنی هاووڵاتیانی سڤیلی کەرتی غەززە تۆمەتبار دەکات، دەشڵێت: "ئەوە تاوانی جەنگە".
رێکخراوی "هیومان رایتس وۆچ" بۆ مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل رێگری کردووە، ئاو، خۆراک و سووتەمەنی هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە دانیشتوان هەروەها شوێنە کشتوکاڵییەکانیان وشکردووە.
بەرپرسانی ئیسرائیل وەکو وەزیری بەرگری، یواف گالانت، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی، ئیتمار بن غەفیر و وەزیری وزەی ئیسرائیل کاتس ئەدیلو بەراشکاوی راگەیاند، نیازییان هەیە خەڵکی سڤیلی کەرتی غەززە بێبەش بکەن لە ئاو و خۆراک و سووتەمەنی، ئەم لێدوانانەش پێچەوانەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی هێزەکانی ئیسرائیلە کە جێبەجێدەکات.
بەرپرسانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، رێگە نادەن هاوکارییە مرۆییەکان بچێتە کەرتی غەززە تەنیا بەیەک مەرج نەبێت، ئەویش ئازادکردنی بارمتەکانە کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرن.
عومەر شاکر، بەڕێوەبەری کاروباری ئیسرائیل و فەڵەستین لە رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ گوتی: " زیاتر لە دوو مانگە ئیسرائیل خەڵکی غەززەی لە ئاو و خۆراک بێبەش کردووە، ئەو سیاسەتەش بەمەبەستی برسیکردنی خەڵکی مەدەنییە".
عومەر شاکر داوا لە سەرکردەی وڵاتان دەکات، دەنگیان بەرامبەر ئەو تاوانە قێزەونە بەرز بکەنەوە، کە "هەموو دانیشتوانی غەززە وێران دەکات"، ئاماژەی بەوەشکرد، هیومان رایتس وۆچ، رووبەرووی ئاستەنگ بووەتەوە لە دابین کردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ ئاوارەکانی کەرتی غەززە.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.
وهزارهتی تهندروستی فهڵهستینیش ئاماژهی بهوهكرد، بههۆی هێرشه بهردهوامهكانی ئیسرائیلهوه ژمارهی كوژراوان بۆ زیاتر له 19 ههزار كهس بهرز بووهتهوه، هاوكات ژمارهی برینداران گهیشتووهته 50 ههزار و 897 كهس.