"په‌لامارده‌ره‌كه‌ى ميونشن له‌ ئێران راهێنانى پێكراوه‌"

ئەو گەنجە ئێرانییەی ھێرشی لە ئەڵمانیا ئەنجامدا، لە ئێران راھێنانی کردووە.

K24 – هه‌ولێر:

ئەو گەنجە ئێرانییەی ھێرشی لە ئەڵمانیا ئەنجامدا، لە ئێران راھێنانی کردووە.

گۆڤاری ئەڵمانی فۆكس لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد، ئەو ھێرشکەرە بە رەچەڵەک ئێرانییەی لە میونشن 9 كەسی كوشت، لە ئێران راھێنانی بەكارھێنانی چەكی بینیبوو.

گۆڤاره‌كه‌ نووسیویەتی: عەلی دێڤید سومبوولی حەوت مانگ لەمەوبەر لەگەڵ خێزانەکەی سەردانی ئێرانی كردبوو و لەو گەشتەدا راھێنانی پێكرابوو.

لە راپۆرتەكەدا ھیچ ئاماژەیەك بۆ شوێنی درووستی راھێنانی ھێرشکەرەكە نەكراوە.

ھاوكات داواكاری گشتی میونشن سەبارەت بەو راپۆرتە تا ئێستا ھیچ هەڵوێستێکی رانەگەیاندووە.

عەلی دەیڤید سومبوولی ھاوڵاتی ئەڵمانیا و بە رەچەڵەک ئێرانی مانگی رابردوو لە ناوەندێكی بازار لە میونشن لە ھێرشێكدا 9 كەسی كوشت و دواتر خۆی كوشت.