ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌ دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌ددین

K24 - هەولێر:

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، تیمی هونه‌ری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ده‌نگی هاوپه‌یمانێتی و ئیئتیلافه‌كان له‌ پارێزگای دیاله‌ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو:

هاوپه‌یمانی (دیالتنا)ـی نیشتمانی / 97185 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوومی نیشتمانی/ 75928 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی سیاده‌ / 70560  ده‌نگ

هاوپه‌یمانی عه‌زمی عێراق/ 41807 ده‌نگ

ئیستحقاق دیاله‌ / 41190 ده‌نگ

ئیئتیلافی ئه‌ساسی عێراقی / 27483 ده‌نگ

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان / 23715 ده‌نگ

سابیتوون / 14187 ده‌نگ

پارتی دیموكراتی كوردستان / 6804 ده‌نگ

ئیشراقه‌ت كانوون3897 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی هێزی مه‌ده‌نی/ 3691 ده‌نگ

ئینبیساق / 1182 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی قیه‌می مه‌ده‌نی/ 738 ده‌نگ

سه‌دام حوسێن عه‌بدولكه‌ریم ئه‌لقریشی / 441 ده‌نگ

پارتی داعی / 415 ده‌نگ

هه‌روه‌ها ئه‌نجامه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو:

جه‌ماهیری نیشتمانی / 122305 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی نیشتمانی / 65210 ده‌نگ

عه‌زمی مه‌ده‌نی/ 61561 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دووم / 48875 ده‌نگ

سیاده‌ / 47136 ده‌نگ

حه‌سمی نیشتمانی / 40187 ده‌نگ

پارتی سیقه‌ / 4192 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی رئاسه‌ / 3730 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی زه‌میری عێراقی/ 1496 ده‌نگ

ئه‌حمه‌د كامل عه‌لی زێدان / 960 ده‌نگ

مه‌دار / 348 ده‌نگ

هەردوو ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە و سەڵاحەددین کە هەر یەکێکیان لە 15 کورسی پێکهاتووە، لە 2013ـەوە هەڵبژاردنیان بۆ ئەنجام نەدراوە و رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، دەنگدەرانی ئەو دوو پارێزگایە چوونه‌ سەر سندووقەکانی دەنگدان، تاكو دوو ئەنجوومەنی نوێ بۆ پارێزگاکانیان هەڵبژێرن، کە دواتر لەو ئەنجوومەنەوە، پارێزگار و دوو جێگر و پلانی کار و بودجەی پڕۆژەکان بۆ هەموو ناوچەکانی سەر بە هەردوو پارێزگای دیالە و سەڵاحەددین دیاریدەكه‌ن.

لەگەڵ ئەوەی پێکهاتەی عەرەبی سوننە زۆرینەن لە هەردوو پارێزگای دیالە و سەڵاحەددین، بەهۆی بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کورد و شیعە و هەندێک لە پێکهاتەکانی دیکە، وایکرد هەڵبژاردن لەو دوو پارێزگایە، جگە لە کێبڕکێی سیاسی لە نێوان لایەنەکانی هەر پێکهاتەیەک، جۆرێک لە کێبڕکێی نەتەوەیی و مەزهەبیش لەخۆگرت، بۆیە زیندووکردنەوەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 و پاراستنی زمانی کوردی و مافە نەتەوەییەکانی دیکە، وایکرد کورد شەڕی ناسنامەی خۆی لە پێشەوەی پرسەکانی دیکەوە دابنێت لە کێبڕکێی هەڵبژاردن لە دیالە و سەڵاحەددین.

67
56
Fly Erbil Advertisment