رۆژنامهنووسانى ئێران داوايهك ئاراستهى رووحانى دهكهن
داوا لە سهرۆك كۆمارى ئێران حهسهن رووحانی دەكرێت ھەوڵ بۆ کردنەوەی ئەنجوومەنی رۆژنامەنووسان بدات.
K24 – ههولێر:
داوا لە سهرۆك كۆمارى ئێران حهسهن رووحانی دەكرێت ھەوڵ بۆ کردنەوەی ئەنجوومەنی رۆژنامەنووسان بدات.
ئەنجوومەنی رۆژنامەنووسانی ئێران لە نامەیەكدا بۆ حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە داوا دەكات كەسێكی بێ لایەن وەك بەرپرس دیار بكات بۆ دووبارە كردنەوەی ئەو ئەنجوومە.
ھەواڵدەری ئیلنا بڵاویكردەوە، ئەو رۆژنامەنووسانە وەزیری كار و خۆش بژێوی بە رێگر لەبەردەم كردنەوەی ئەنجوومەنەكەیان دەزانن و دەڵێن خەریكە ھەوڵ بۆ لەناوبردنی كارەكانمان دەدرێت.
دوو ساڵ لەمەوبەریش 770 رۆژنامەنووس بە فەرمی داوای كردنەوەی ئەنجوومەنی رۆژنامەنووسانیان كردبوو.
ئەنجوومەنی رۆژنامەنووسانی ئێران دوای ناڕەزایەتییەكانی ساڵی 2009 لەبەرامبەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان بە بڕیاری داواكاری گشتی تاران داخرا.