ترامپ: من هه‌ڵه‌بووم
دۆناڵد ترامپ، كانديدى سه‌ره‌كى كۆمارييه‌كانى ئه‌مريكا بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى، رايگه‌ياند، سەبارەت بەو فڕۆكەيهى پارەی گەیاندووەتە ئێران ھەڵەبووم.
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد ترامپ، كانديدى سه‌ره‌كى كۆمارييه‌كانى ئه‌مريكا بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى، رايگه‌ياند، سەبارەت بەو فڕۆكەيهى پارەی گەیاندووەتە ئێران ھەڵەبووم.
دوێنێ ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسی: ئەو فڕۆكەیەی كە من لە تەلەفیزیۆن بینیم زیندانییە ئەمریكییەكانی پێ‌بوو كە لە ئێران دەستبەسەر كرابوون و بەرەو سویس دەگەڕانەوە نەك ئەو فڕۆكەیەی كە 400 ملیۆن دۆلار پارەی بۆ ئێران ھەڵگرتبێت.
رۆژی چوارشەمەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ وتبووی، بە چاوی خۆی بینیویەتی 400 ملیۆن دۆلار پارەی كاش لە بەرامبەر ئازادكردنی زیندانییە ئەمریكییەكان دراوەتە ئێران و ئەوەش كاردانەوەی زۆری ناوخۆیی ئەمریكای لێكەوتووە.