قاسم سوله‌يمانى دێته‌ موسڵ

قاسم سلێمانی فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بەشداری ئازادكردنی موسڵ دەكات.

K24 – هه‌ولێر:

قاسم سلێمانی فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بەشداری ئازادكردنی موسڵ دەكات.

ئەحمەد ئەلئەسەدی، وتەبێژی حەشدی شەعبی رایگەیاند، قاسم سلێمانی فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بەشداری لە ئازادكردنی موسڵ دەكات.

گوتیشی: بوونی سەربازان و راوێژكارانى ئێرانی لە عێراق لەسەر داوای حكوومەتی عێراق بووە و لە شەڕی ئازادكردنی موسڵدا حكوومەتی عێراق و ھێزەكانی حەشدی شەعبی رێككەوتوون لەسەر بەشداری راوێژكارانى ئێران و قاسم سلێمانی لە شەڕی ئازادكردنی موسڵدا.

وڵاتانی ناوچەكە ئێران بە دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عێراق و سووریا و تۆمەتبار دەكەن و ئێرانیش دەڵێت بوونی ھێزەكانی تەنیا لە ئاستی راوێژكاری سەربازیدایە.