شهمخانى: لهگهڵ ئهفغانستان رێككهوتين
ئێران و ئەفغانستان ئاسايشى سنوورە ھاوبەشەكانیان توندتر دەكەن.
K24 – ههولێر:
ئێران و ئەفغانستان ئاسايشى سنوورە ھاوبەشەكانیان توندتر دەكەن.
عەلی شەمخانی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ھاوتا ئەفغانییەكەی رایگەیاند، ھەردوولا رێككەوتوون لەسەر داڕشتنەوەی نەخشە رێگایەكی ھاوبەش بۆ پاراستنی زیاتری سنوورەكان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
شەمخانی گوتى: رووداوە تیرۆریستییەكان دەبنە ھۆی پەرەسەندنی نائەمنی لە وڵات و دوژمنانیش لەو دەرفەتە بۆ نانەوەی شەڕی تائیفی و تێكدانی ئاسایشی نەتەوەیی كەڵك وەردەگرن.
ههروهها گوتى: بەردەوام دەبن لە پاراستنی ئاسايشى سنوورە ھاوبەشەكانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.