تاران: خه‌ونى دابه‌شبوونى ئێران سه‌دام بردييه‌ گۆڕه‌وه‌

كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، لێدوانی فەرماندەیەكی باڵای سعوودییە لە بارەی دابەشبوونی ئێران، خەونێكە كە سەدام حوسێن لەگەڵ خۆی بردییە گۆڕ.

K24 – هه‌ولێر:

كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، لێدوانی فەرماندەیەكی باڵای سعوودییە لە بارەی دابەشبوونی ئێران، خەونێكە كە سەدام حوسێن لەگەڵ خۆی بردییە گۆڕ.

یەدوڵڵا جەوانی راوێژكاری رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سوپای پاسداران، لە كاردانەوەيه‌كدا بەرامبەر قسەكانی فەرماندەیەكی باڵای سعوودییە سەبارەت بە پلانی ئەمریكا بۆ دابەشکردنی ئێران بە سەر 6 وڵاتدا رایگەیاند، ئەو ھەوڵانەی سعوودییە شەڕی رەوا نییە لەگەڵ ئێران و باسی دابەشبوونی ئێرانیش خەونی دوژمنانی ئێران بووە كە ھیچكات نایەتە دی.

راوێژكاری خامه‌نەئی، سعوودییە بە ھەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی ئێران تۆمەتبار دەكات و ئەو ھەواڵانەش بە ھەوڵێك بۆ شاردنەوەی شكستەكانی سعوودییە لە ناوچەكە ناودەبات.

ھەفتەی رابردوو فەرماندەیەکی سعوودی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا، رایگەیاند، ئەمریكا پلانی درێژخایەنی بۆ گۆڕینی نەخشەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەیە و ئێرانیش بەسەر 6 وڵاتی بچوكدا دابەشدەكرێت.