ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه 20 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
K24 - هەولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس نوێترین ئاماری كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس 20 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: له‌نێو كوژراوه‌كاندا 8000 منداڵ و 6200 ئافره‌ت هه‌ن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، ژماره‌ی برینداره‌كانیش 52600 كه‌سی تێپه‌ڕاند.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا 434 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.