چهكى نوێ گهيشته ئێران
ئێران چەك لە رووسیا دەكڕێت و یەكەم کاروانی ئەو چەكانەش گەیشتە ئێران.
K24 – ههولێر:
ئێران چەك لە رووسیا دەكڕێت و یەكەم کاروانی ئەو چەكانەش گەیشتە ئێران.
ئێران چەكی كڵاشینكۆفی ئەی كەی 103 كە چەكێكی پێشكەوتووە لە رووسیا دەكڕێت و لە یەكە تایبەتەكانی ھێزە چەكدارەكاندا بەكاریدەھێنێت.
ئێران و رووسیا پێشتر رێككەوتبوون لەسەر كڕینی چەكی سەربازی رووسی لە لایەن ئێران و بە پێی ھەواڵدەرییەكانی ئێران، ئەو چەكەی كە ئێران لە رووسیای كڕیوە، لە پێشكەوتووترین چەكە سەربازییەكانە و رووسیاش لە ئۆپەراسیۆنی ھێزە تایبەتەكانی وڵاتەكەیدا بەكاریدەھێنێت.