ئێران ئيدانهى كاردانهوهكان دهكات
ئێران، كاردانەوە نێودەوڵەتییەكان دژ بە لەسێدارەدانەكان لە وڵاتەكەی ئیدانە دەكات.
K24 – ههولێر:
ئێران، كاردانەوە نێودەوڵەتییەكان دژ بە لەسێدارەدانەكان لە وڵاتەكەی ئیدانە دەكات.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، كاردانەوە نێودەوڵەتییەكان لەبەرامبەر لە سێدارەدانی 20 ھاووڵاتی ئێرانی ئیدانە كرد.
بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، كاردانەوەی بەرپرسانی ئەوروپا و ئەمریكا و نوێنەری باڵای رێكخراوی مافی مرۆڤى، ئیدانە كرد و گوتى: لە سێدارەدانی ئەو كەسانە بەپێی لێكۆڵینەوەكانی بەرپرسانی دادوەری بووە و بە تاوانی كردەوەی تیرۆریستی لە سێدارەدراون، بەڵام بەرپرسانی وڵاتانی ئەوروپا بە بێ لەبەرچاوگرتنی تاوانەكانیان پشتیوانییان لێ دەكەن.
رۆژی پێنجشەمەی رابردوو دەزگای دادوەری ئێران رایگەیاند 20 كەسیان لە 3 پارێزگای ئێراندا بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەكان و تێكدانی ئاسایشی وڵات لەسێدارە داوە، كە كاردانەوەی وڵاتان و ناوەندە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤی لێكەوتەوە.