کیم جۆنگ ئون: درێغی ناکەم لە هێرشی چەکی ئەتۆم
K24 - هەولێر
سەرۆکی کۆریای باکوور رایگەیاند: درێغی ناکات لە هێرشی چەکی ئەتۆم کاتێک دوژمن بیەوێت بە چەک هێرش بکات.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە کاتی هەڵدانی موشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکانی "هواسۆنگ18" رایگەیاندووە، وڵاتەکەی درێغی ناکات لە هێرشی ئەتۆمی، کاتێک دوژمن بیەوێت بە چەک هێرش بکات.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کیم جۆنگ ئون سەردانی ئەو سەربازانەی کردووە کە بەشدارییان لە هەڵدانی موشەکی بالیستیکی کیشوەرە بڕ کردبوو، بۆ مەشق و رووبەڕووبوونەوەی ئەمەریکا لە هەر حاڵەتێکێدا کە پێویست بێت".
راشیگەیاندووە، کۆریای باکوور ئەوە بەپێشێلکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەزانێت، بەڵام کیم جۆنگ ئون دەڵێت: "کەرامەت و سەروەری و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەم تەنیا لەڕێگەی هێزەوە دەستەبەر دەکرێت".
ئەمەریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور هەفتەی رابردوو لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە، کە ئیدانەی هەڵدانی مووشەکی ئەم دواییەی کۆریای باکوور دەکەن و بە مەترسییەکی رژد بۆ سەر ئاشتی نێودەوڵەتی دەزانن.
ئەمەریکا "پابەندبوونی خۆی بە بەرگریکردن لە کۆریای باشوور و ژاپۆن بە تەواوی تواناکانییەوە، لەنێویاندا ئەتۆم دووپاتکردەوە"، هەروەها هەر سێ وڵاتەکە چالاککردنی تەواوی میکانیزمی هاوبەشی زانیارییەکانیان کرد بۆ چاودێریکردنی ئەو مووشەکانەی لە کۆریای باکوورەوە هەڵدەدرێن.
ئا: لاڤین عومەر