ئيسرائيل رهخنه له ئۆباما دهگرێت
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رێککەوتنی ناووکی وڵاتانى پێنج كۆ يهكى لهگهڵ ئێرانی بە رێککەوتن لەگەڵ نازییەکان چواند.
K24 – ههولێر:
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رێککەوتنی ناووکی وڵاتانى پێنج كۆ يهكى لهگهڵ ئێرانی بە رێککەوتن لەگەڵ نازییەکان چواند.
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، رۆژی هەینی رێککەوتنی ناوکی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەکی بە زیانبارزانی و بە رێککەوتنی میونشنی ساڵی 1933ی ئەڵمانیای نازی لەگەڵ ئیتالیا و فەرەنسا و بەریتانیای چواند.
چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، پشتگیری لە رێککەوتنی ناوکی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک کرد، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رەخنەی لە باراک ئۆباما گرت.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلدا وێڕای رەخنەگرتن لە قسەکانی ئۆباما، هاتووە: رێککەوتنامەی ساڵی 1933 لە میونشن لە نێوان ئەڵمانیا و ئیتالیا و بەریتانیا، پێشگیری جەنگی جیهانی دووەم و هۆلۆکۆستی نەکرد و هۆکارەکەشی ئەوە بوو ئەو وڵاتانە پێیانوابوو ئەڵمانیای نازی دەتوانێت پابەندی رێککەوتنامەکە بێت.
باراک ئۆباما، رۆژی پێنجشەممە، 4ی ئاب، لە کۆشکی سپی گوتبووی سوپا و دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیسرائیلیش سوودەکانی رێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران پشتڕاست دەکەنەوە.