بههۆى كهمى مووچهكهيهوه خۆى كوشت
کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتی حزبی کارگوزارانی ئێران بە هۆی کەمی مووچەکەی خۆی کوشت.
K24 – ههولێر:
کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتی حزبی کارگوزارانی ئێران بە هۆی کەمی مووچەکەی خۆی کوشت.
بەڕێوبەری دادگای تاوان لە تاران، رایگەیاند، تەرمی کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتی حزبی کارگوزارانی ئێران، کە بەهۆی کەمی مووچەکەیەوە خۆی کوشتووە، دۆزراوەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فارس لە زمانى موحەممەد شەهریارییەوە رایگەیاند، یەکێک لە کارمەندەکانی بەڕێوبەرایەتی حزبی کارگوزاران دوای خۆکوشتن، نووسراوێک لای تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و کۆپی نووسراوەکەشی لە نێو هەموو فایلەکانی بەردەستیدا داناوە.
ئەو کارمەندهی حزبی کارگوزاران نووسیویەتی: لە کاتێکدا ئەندامانی حزب مانگی 6 ملیۆن وەردەگرن، من بە مووچەی یەک ملیۆنی بەڕێوە ناچم و داوای کردووە بۆ دابینکردنی پارەی قوتابخانەی کچەکەی یارمەتی بدرێت.
حزبی "کارگوزارنی سازەندگی" ساڵی 1995 لەلایەن حەوت کەس لە ئەندامانی ئەوکاتی کابینەی حکوومەتی عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانییەوە دامەزراوە و لەنێوان پارێزگارانی دێرین و ریفۆمخوازندا وەک حزبێکی میانڕهو دەرکەوتووە.