جۆن کیری: 400 مليۆن دۆلارمان داوه‌ته‌وه ئێران
له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی زیندانیيه‌كانى و ئه‌و پاره‌يه‌ى دراوه‌ته ئێران تايبه‌ت به كه‌يسێكى ديكه بووه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كيرى رايگه‌ياند، واشنتن هيچ بڕه پاره‌يه‌كى نه‌داوه‌ته ئێران له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی زیندانیيه‌كانى و ئه‌و پاره‌يه‌ى دراوه‌ته ئێران تايبه‌ت به كه‌يسێكى ديكه بووه.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کیری، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی دۆناڵد ترەمپدا کە گوتبووی حکوومەتی ئەمریکا 400 ملیۆن دۆلاری بۆ ئازادکردنی زیندانیانی ئەمریکا بە ئێران داوە، گوتی: ئەو پارەیە دراوەتە ئێران، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە نەبووە.
کیری گوتیشى: ئەو پارەیە، په‌يوەندی بە کێشەیەکی درێژماوەی ئێران و ئەمریکاوە لە بارەی کڕینی چەكی ئەمریکییەوە هەبووە.
بە گوتەی جۆن کیری دۆسێی ئەو كێشەیە لە دادگای لاهای کاری بۆ دەکرا و ئێران و ئەمریکا جیا لە دانووستانی ناو‌کی بە جیا لەوبارەیەوە دانووستانیان کردووە.