وتارخوێنى ههينى بهلووچهكان: هۆشدارى دايه تاران
وتارخوێنی نوێژی هەینی بەلووچستان لەبارەی لە سێدارەدانی سوننەکانی ئێران هوشداری دايه دهسهڵاتدارانى تاران.
K24 – ههولێر:
وتارخوێنی نوێژی هەینی بەلووچستان لەبارەی لە سێدارەدانی سوننەکانی ئێران هوشداری دايه دهسهڵاتدارانى تاران.
وتارخوێنی نوێژی هەینی سوننەکانی پارێزگای بهلوچستان لە ئێران لە بارەی لە سێدارەدانی سوننەکان لە ئێران هوشداری دا و گوتی: پێویستە سزای لە سێدارەدان دوای دادگاییکردنی ئاشکرا ئەنجام بدرێت.
مەولەوی عەبدولحەمید، وتارخوێنی نوێژی هەینی زاهیدانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە رۆژهەڵاتی ئێران، رایگەیاند، لە شەریعەتی ئیسلامدا لە بارەی لە سێدارەدانەوە ئەوپەری خۆپارێزی لەبەرچاوگیراوە و لە سێدارەدان لە ناو خێزانەکاندا کاردانەوەی نەرێنی لێدەکەوێتەوە.
وتارخوێنی رۆژی هەینی زاهیدان، گوتیشى: لە ناو شیعە و سوننەدا کەسانی توندڕەو هەن و ئێمە پێمانوایە کاتێک ئەو جۆرە کەسانە دەستگیر دەکرێن دەبێت لە دادگایەکی ئاشکرادا دادگایی بکرێن.
لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دادگایەکی نهێنیدا سزای لە سێدارەدانی بۆ 21 کەسی كورد و سوننە دەرکرد بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و جێبەجێکردنی ئەو سزایە کاردانەوەی کۆڕ و کۆمەڵ و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە.