کۆسرەت بایز بەفەرمی ریزەکانی یانەی هەولێری جێهێشت
پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی شورتەی بەغداوە کرد
K24- هەولێر
کۆسرەت بایز بەفەرمی ریزەکانی یانەی هەولێری بەجێهێشت و روودەکاتە ریزەکانی یانەی شورتەی بەغدا.
کەمێک پێش ئێستا لە هەولێر کۆسرەت بایز دوای وەرگرتنی مافی دەستبەرداربوونەکەی لە یانەی هەولێر، بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی شورتە واژووکرد. کۆسرەت بەرامبەر 225 ملیۆن دینار گرێبەستەکەی واژووکرد، کە لەو بڕە پارەیە 75 ملیۆن دیناری بۆ یانەی هەولێر دەبێت لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لەو یاریزانە.
ئەمە سێیەم یاریزانی کوردە لەم هاوینە ریزەکانی یانەی هەولێر بەرەو یانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق جێبهێڵێت.