وۆڵ ستریت جۆرناڵ: په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له شه‌ڕێكی گه‌وره پاراست
K24 – هەولێر:
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، له مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌كات، هۆشداری هێرشێكی پێشوه‌خته‌ی پێده‌دات بۆسه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبوڵڵای لوبنانی، كه به‌رنامه‌رێژی بۆ كرابوو.
رۆژنامه‌كه نووسیوویه‌تی: "دوای چه‌ند رۆژێك له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل به‌رنامه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبوڵڵای لوبنانی هه‌بووه، به‌ڵام جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ، هۆشداری پێدا كه ئه‌و هێرشه ئه‌نجام نه‌دات و ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی گه‌وره و فراوانی ناوچه‌یی".
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئیسرائیل زانیاری هه‌واڵگری هه‌بوو، كه له دوای حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر، چه‌كدارانی حزبوڵڵای لوبنانی هاوشێوه‌ی حه‌ماس سنووری ئیسرائیل ده‌بڕن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و وڵاته.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، له 11ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل له ئاسمانی لوبنان چاوه‌ڕێی فه‌رمانی بۆردومانكردن بوون، پاشان بایدن به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ كردووه و پێی راگه‌یاندووه، "پێویسته بیر له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و و هه‌نگاوه بكه‌یته‌وه".
له دوای 78 رۆژ شه‌ڕ و ئاڵۆزی له غه‌ززه، ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری له روودانی كاره‌ساتی مرۆیی به‌هۆی برسییه‌تی و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له غه‌ززه ده‌دات.
پێشتریش حكومه‌تی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه 20 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و وێڕای برینداربوونی زیاتر له 52 هه‌زار كه‌سی دیكه له‌و كه‌رته.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.