ئەمەریکا: مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەریای سوور ئاراستەی هێزەکانمان کراون

K24 - هەولێر

ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، حوسییەکان دوو مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی هێزاکانیان لە باشووری دەریای سووردا کردووە.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، دوو مووشەکی بالیستی لەلایەن حوسییەکانەوە بەرەو هێڵە کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوور، لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە هەوڵی تێکشکانی فڕۆکەیەکی ئەمەریکییانداوە، ئاراستە کراوە.

لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکادا هاتووە "رۆژی شەممە 23ی کانوونی یەکەم دوو مووشەکی بالیستی کەشتیی حوسییەکان لە هێڵەکانی کەشتیوانی نێودەوڵەتی لە باشووری دەریای سوورەوە لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حوسییەکانی یەمەنن ئاراستە کران، بەڵام کاریگەری لەسەر کەشتییەکان نەبووە".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "ئەمە دووەمین کەشتی بازرگانیی وڵاتی نەرویج و هیندستانە لە یەک رۆژدا هێرشیان بکرێتە سەر، لەلایەن حوسییەکانەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان".

لە بەیاننامەکەدا ئاشکراکراوە بەم دوو هێرشە 15ـەمین هێرشە بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لەلایەن چەکدارانی حوسییەوە لە دوای 7ی ئۆکتۆبەرەوە".

ئا: لاڤین عومەر