رووسيا و چين مانۆڕى سهربازى هاوبهش ئهنجامدهدهن
روسیا و چین و کازاخستان و بیلاروس مانۆڕێکی سەربازی ھاوبەش ئەنجامدەدەن.
K24 – ههولێر:
روسیا و چین و کازاخستان و بیلاروس مانۆڕێکی سەربازی ھاوبەش ئەنجامدەدەن.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاشکرایکرد مانۆڕەکە لە شارۆچکەی ریازان لە رۆژھەڵاتی مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت، تێیدا 70 فڕۆکەی جەنگی و چەندین ھێلیکۆپتەر بەشدارن.
فڕۆکەی رووسی جۆری سوخۆ30- سوخۆ25 - سوخۆ27 - سوخۆ 24 و سوخۆ 34 و میگ 29 و ئیلیۆشن 76 و فڕۆکەی جەنگی جی ئێچ 7ی ژاپۆنی لە مانۆڕەکەدا بەشداربوون.
مانۆڕە سەربازییەکە لە 1ی مانگەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا 12 مانگ بەردەوام بێت، ئامانج لێی خستنەڕووی توانا سەربازییەکانی ئەو چوار وڵاتەیە و ئامادەکارییە بۆ وەڵامدانەوە لەئەگەری ھەر مەترسیەک روبەڕوویان ببێتەوە.