په‌لامارده‌ره‌كه‌ى له‌نده‌ن دادگاييده‌كرێت

ئەو تۆمەتبارەی ھەفتەی رابردوو لە لەندەن بە چەقۆ ھێرشیکردە سەر خەڵکی رووبەڕووی دادگا کرایەوە.

K24 – هه‌ولێر:

ئەو تۆمەتبارەی ھەفتەی رابردوو لە لەندەن بە چەقۆ ھێرشیکردە سەر خەڵکی رووبەڕووی دادگا کرایەوە.

زەکەریا بولھان ئەو تۆمەتبارەی ھەفتەیەک لەمەوبەر لە شاری لەندەن بە چەقۆ ژنێکی ئەمریکی کوشت و پێنج کەسی دیکەی بریندار کرد ئەمڕۆ رووبەڕووی دادگا کرایەوە.

ھەرچەندە لەکاتی روودانی ھێرشەکەدا پۆلیسی بەریتانیا رووداوەکەی بە ھێرشی تیرۆریستی ناوبرد، بەڵام ئێستا رایدەگەيه‌نێت ھیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نیە ئەوه‌ بسەلمێنێت کە زەکەریا پەیوەندی بە ھیچ گروپێکی تیرۆریستیيەوە ھەبێت.

زەکەریا بولھان تەمەن 19 ساڵ خەڵکی نەرویج بەرەگەز سۆماڵى ھەفتەیەک لەمەوبەر لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا بەچەقۆ ھێرشی کردەسەر چەند کەسێک و بەھۆیەوە ژنێکی ئەمریکی گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش کە خەڵکی ئەمریکا، ئوسترالیا و ئیسرائیل بوون بریندار بوون.