ئيسپانيا.. 2000 هێكتار زه‌وى كشتوكاڵى و دارستان سووتان

بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ئیسپانیا 2000 هێكتار زەوی کشتوکاڵی و دارستان سوتان و بەھۆی مەترسی لەسەر ژیانیان زیاتر لە 2500 کەس لە شوێنی خۆیان راگوێزراون.

K24 – هه‌ولێر:

بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ئیسپانیا 2000 هێكتار زەوی کشتوکاڵی و دارستان سوتان و بەھۆی مەترسی لەسەر ژیانیان زیاتر لە 2500 کەس لە شوێنی خۆیان راگوێزراون.

ئاگرەکە لە دارستانەکانی لاپاڵما کەوتووه‌تەوە، 8 ھێلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە و چەندین فڕۆکە و تیمی ئاگر کوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون.

بەھۆی گەرمی کەش  ھەواو و خێرایی با نەتوانراوه‌ ئاگرکە کۆنترۆڵ بکرێت.

2500 گوندنشین بەھۆی مەترسی ئاگرەکەوە لە شوێنی خۆیان راگوێزراون و زیاتر لە 2000 ھێکتار زەوی و پاوان سوتاوە.

 ساڵانە لە وەرزی ھاوین و گەشتوگوزاردا لە ئیسپانیا روداوی ئاگر کەوتنەوە زیاتر دەبێت و زیانێکی زۆر بە سروست و ژینگەی ئەو وڵاتە دەکەوێت.