له‌ ئوستراليا په‌يكه‌رێك بۆ ژنانى كۆرياى باشوور دانرا

لە ئوسترالیا پەیکەرێک بۆ ئەو ژنانەی کۆریای باشوور کە لەلایەن سەربازانی وڵاتی ژاپۆنەوە بە کۆیلە کرابوون درووستکرا.

K24 – هه‌ولێر:

لە ئوسترالیا پەیکەرێک بۆ ئەو ژنانەی کۆریای باشوور کە لەلایەن سەربازانی وڵاتی ژاپۆنەوە بە کۆیلە کرابوون درووستکرا.

پەیکەرەکە یەک مەتر و نیوە و لە شاری سیدنی بۆ رێزلێنان لەو ژنانەی کۆریای باکوور کە لە ماوەی جەنگی جیھانی دووەمدا لەلایەن سوپای ژاپۆنەوە کرابوونە کۆیلەی سێکسی بە ئامادەبوونی یەکێک لە ژنە رزگاربوەکان پەردەی لەسەر لادرا.

رزگاربووەکە ناوی ۆک ئۆک گیڵە و تەمەنی ٨٩ ساڵە لە تەمەنی 13 ساڵی و لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا لەگەڵ ھەزاران کچی دیکە لەلایەن سوپای ژاپۆنەوە رفێندراوە و کراوەتە کۆیلە.

ساڵی 2015 ھەردوو وڵاتی ژاپۆن و کۆریای باشوور رێککەوتن لەسەر ئەوەی ژاپۆن بەفەرمی داوای لێبوردن بکات و قەرەبووی قوربانیانیش بکاتەوە.