ئیحسان عەبدولرەحمان: سێ چاکسازی دیکەی گەوران لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە
K24 - هەولێر
بەڕێوەبەری چاکسازی گشتی کۆمەڵایەتی رایگەیاند، لەپێنای خزمەت گەیاندن بە خەڵک و کەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ سەر پارێزگاکان، بڕیاردراوە بە دروستکردنی چاکسازی گەوران لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ.
ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی کانوونی یەکەمی2023، ئیحسان عهبدولڕهحمان بابان، بهڕێوهبهرى گشتیی چاكسازى كۆمهڵایهتى هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی گوت: "قەرەباڵەغییەکی زۆر لەناو چاکسازییەکان سلێمانی هەبوو، بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، پڕۆژەیەکمان هەبوو پڕۆژە کە لێبوردنی گشتی بوو دەریبکەین، بەڵام پڕۆژەکە لە پەرلەمان وەستا، ناچار بیرمان لەوە کردەوە ئەوانەی لە گەرمیان بوون سزادراون لە سلێمانی و ئەوانە قەرەباڵەغییان دروستکردبوو شوێنی نەهێشتبووەوە بۆ ئەوانەی کە سزا دەدرێن، چاکسازی دیکە بکرێتەوە".
گوتشی: "لەناو چاکسازییەکانی پارێزگاکان، قەرەباڵەغییەکی زۆر دروست ببوو کە هەندێجار نەخۆشی دروست دەبوو لەناو سزادراواندا، هەفتانەش نزیکەی 500 بۆ 600 خێزان بۆ سەردانی سزادراوان دەهاتن، لە رووی خەرجیشەوە خەرجییەکی زۆرییان دەوێت، خواردن، جلوبەرگ، چەندین شتی دیکەش، لە رابردووشدا، نووسراومان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردبوو، کە لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ بتوانین چاکسازی بکەینەوە و لەپێناو خزمەت گەیاندن بە خەڵک و کەمکردنەوەی ئەو پاڵەپەستۆیەی سەر پارێزگاکان، بۆیە حکومەت بڕیاری لەسەر کردنەوەی چاکسازی گەوران لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ دا".
ئا: لاڤین عومەر