رۆمانۆوسكی: پێویسته هێرشكردنه‌سه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق بوه‌ستێندرێت
K24 - هەولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق داوا ده‌كات ئه‌و هێرشانه‌ی كه له‌لایه‌ن گرووپه "تیرۆریست"ییه‌كانه‌وه بۆسه‌ر هێزه‌كانیان له عێراق ئه‌نجام ده‌درێن، بوه‌ستێندرێت.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: "لای سه‌رۆك بایدن هیچ شتێك له پاراستنی ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه گرنگتر نییه، كه له ناوچه مه‌ترسیداره‌كان خزمه‌ت ده‌كه‌ن".
رۆمانۆوسكی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له عێراق، میوانی حكومه‌تی عێراقن و هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و هێزانه، هێرشكردنه بۆسه‌ر عێراق".
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌شڵێت: "پێویسته ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بوه‌ستێندرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی کانوونی یەکەمی 2023، ئادریان واتسۆن، گوتەبێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامدا سێ سەرباز برینداربوون، کە برینی یەکێک لە سەربازەکان سەختە، بایدن فەرمانیکرد هێرش بکرێته سەر ئەو گرووپانە، هەروەها فەرمانیشی بە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کردووە، بژاردەکانی وەڵامدانەوە ئامادە بکات، لوید ئۆستنیش لەرێگەی تەلەفۆنەوە بژاردەکانی رادەستی سەرۆکی ئەمەریکا کردووە".
لا يضع الرئيس أولوية أعلى من حماية الأفراد الأمريكيين الذين يخدمون في مناطق الخطر. تعد قوات التحالف والولايات المتحدة الموجودة في العراق ضيوفاً للحكومة العراقية. وان الهجمات الموجهة ضدهم تعتبر هجمات ضد العراق، ويجب ان تتوقف هذه الهجمات من قبل الجماعات الإرهابية.… pic.twitter.com/NFTOmOGVyK
— Ambassador Alina L. Romanowski (@USAmbIraq) December 26, 2023