تەقینەوەیەک لە نزیك باڵیۆزخانەی ئیسرائیل له نیوده‌لهی روویدا
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندستان روویدا.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له نیوده‌لهی روویداوه و هیچ زیانێكیش له‌ریز كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه تۆمار نه‌كراوه.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی حكومه‌تی ئیسرائیل رایگه‌یاند، پۆلیس هیندستان له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، هه‌ڕه‌شه‌كان بۆسه‌ر باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانی ئیسرائیل له جیهان زیادی كردووه.
جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو هه‌ڵگیرساوه، بووه هۆی كوژرانی 20674 فه‌ڵه‌ستینی له غه‌ززه و برینداربوونی 54 هه‌زار كه‌سی دیكه.
له‌به‌رامبه‌ردا 1400 ئیسرائیلی له‌و جه‌نگه‌دا كوژراون، بۆ یه‌ك جاریش ئاگربه‌ستی مرۆیی بۆ ئاڵوگۆڕی دیل و بارمته‌كان راگه‌یه‌ندراوه.