هەولێر.. ئاگر لە شوقەیەکی ئیسکان کەوتەوە

K24 – هەولێر
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 27/12/2023، ئاگر لە شوقەیەکی ئیسکان کەوتەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
رێناس عەلی، پەیامنێری کوردستان24، لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، تائێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونە ناو شوقەوە بۆ ئەوەی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
یەکێک لە شایەتحاڵەکان کە لە بەشی کارگێڕی شوقەکانی ئیسکانە، بە کوردستان24ی گوت: "ئەو شوقەیەی ئاگری لێکەوتووەتەوە خێزانێک تێیدا نیشتەجێن، بەڵام تائێستا نەمانزانیوە زیانی گیانی هەبووبێت، دووکەڵێکی زۆرە تا کۆنترۆڵ نەکرێت دڵنیانین لە زیانەکان".
کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی شارستانی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا: "گوتی تائێستا هۆکاری رووداوەکە و زیانەکانی نازانین، چونکە دووکەڵی زۆر لەناو شوقەکە هەیە و هیچ شتێک دیار نییە".
بەپێێ زانیارییەکانی پەیامنێرمان، کەسێک بریندار بووە.