ئه‌ردۆغان هۆكاری بانگهێشت نه‌كردنی هه‌ده‌په بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئیستانبوڵ ئاشكرا ده‌كات
په‌كه‌كه و گوله‌ن به یه‌ك ده‌شوبهێنێت
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هۆكاری بانگهێشت نه‌كردنی هه‌ده‌په بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئیستانبوڵ ئاشكرا ده‌كات، كه ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بێجگه له هه‌ده‌په بۆ گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بانگهێشت كراون.
ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به بانگهێشت نه‌كردنی هه‌ده‌په بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئیستانبوڵ رایگه‌یاند: "په‌كه‌كه و گرووپی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له دوو لای ته‌رازوو دانانێم، ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌م رێكخراوه كاری هاوبه‌شی هه‌بێت، بانگهێشت ناكه‌م. ئه‌گه‌ر بانگهێشتیان بكه‌م، ناتوانن وه‌ڵامی شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان بده‌مه‌وه."
بڕیاره میتینگی ئه‌مڕۆی ئیستانبوڵ به به‌شداری ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مانی توركیا به‌ڕێوه بچێت كه ته‌نیا هه‌ده‌په بۆ كۆبوونه‌وه‌كه بانگهێشت نه‌كراوه.
هه‌ر پاش كوده‌تای 15 ته‌موز، حكومه‌تی توركیا، به‌تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له هه‌موو لایه‌كه‌وه بایكۆتی پارتی دیموكراتیكی گه‌ڵان ـ هه‌ده‌په‌ی كرد و بۆ هیچ كۆبوونه‌وه و دیدارێك بانگهێشتی نه‌كرد، كه له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه كۆبووه‌وه.