پارێزەران: ژیانی فەتحوڵڵا گولەن لە مەترسیدایە
K24 - ھەولێر
پارێزەرەکانی فەتحوڵڵا گولەن، رابەری جەماعەتی خزمەت، ئاشکرای دەکەن کە ترسیان لەسەر ژیانی گولەن ھەیە، چونكە لەماوەی رابردوودا چەندین جار ھەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.
گولەن لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە چەندین جار تۆمەتبار کراوە بەوەی کە ناوبراو دەستی سەرەکی ھەبوو لە ھەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی مانگی رابردووی تورکیا و بەردەوامیش داوای لە حکوومەتی ئەمریکا کردووە کە گولەن رادەستی تورکیا بکاتەوە بەمەبەستی دادگاییکردنی.
لەراگەیاندراوێکدا پارێزەرانی گولەن لە ئەمریکا رایانگەیاند کە ئەوان ترسیان لەسەر ژیانی گولەن ھەیە و داوایانکردووە کە رێوشوێنی ئەمنی توند لەنزیک شوێنی حەوانەوەی گولەن لە پێنزڵڤێنیا بگیرێتەبەر، تاوەکو ژیانی گولەن بپارێزرێت.
بەڵام دەستەی پارێزەرانی گولەن رەتیدەکەوە کە ناوبراو شوێنی مانەوەی خۆی بگۆڕێت و ھەر لەو ویلایەتەی ئەمریکا دەمێنێتەوە.