ئه‌و مه‌لایه‌ی كه رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو له تێكشكاندنی كوده‌تای توركیا
كه‌سی یه‌كه‌می ئایینییه له توركیا
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی كاروباری ئایینی له توركیا كه پله‌ی وه‌زیری هه‌یه، له شه‌وی كوده‌تای 15 ته‌موز رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له شكستپێهێنانی كوده‌تای 15 ته‌موز.
دكتۆر محمه‌د گۆرمه‌ز، له شه‌وی كوده‌تای 15 ته‌موز، به 90 هه‌زار بانگده‌ری مزگه‌وته‌كان به‌ره‌نگاری كوده‌تاچییه‌كان بووه‌وه و بووه هۆی گۆڕانی هێز له شهقامهكاتی توركیا، به‌تایبه‌تی له ئیستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌ی پایتەخت.
به‌رپرسی كاروباری ئایینی كه رۆڵی موفتی له توركیا هه‌یه، له كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌ردۆغانه و نوونهرایهتی ئایینی توركیا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، كه 90 هه‌زار مزگه‌وت به 100 هه‌زار پێشنوێژ و مه‌لا و بانگده‌ر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودان.

ئه‌و مه‌لایه سه‌باره‌ت به رۆڵی له شه‌وی كوده‌تا به ماڵپه‌رێكی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند: "له شه‌وی 15 ته‌موز زانیاریم پێگه‌یشت كه سوپا هه‌وڵی كوده‌تا ده‌دات. منیش وه‌ك سه‌رۆكی كاروباری ئایینی ئه‌ركی خۆم جێبه‌جێ كرد و داوام له ته‌واوی مزگه‌وته‌كانی توركیا كرد، به رێگه‌ی بلندگۆكانیانهوه خه‌ڵك بۆ مزگه‌وت و هاتنه سه‌ر شه‌قام و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كوده‌تاچییه‌كان بانگهێشت بكه‌ن".
گوتیشی ئه‌وه دابونهریتێكی عوسمانییه‌كانه، كه مه‌لاكان به‌شداربوونه له خۆشی و ناخۆشییه‌كانی خه‌ڵك، به رێگه‌ی نوێژ له مزگه‌وته‌كان.
موفتی توركیا له شه‌وی كوده‌تای 15 ته‌موز، پاش راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌و، به رێگه‌ی مۆبایل، په‌یامی بۆ زیاتر له 120 هه‌زار كارمه‌ندی خۆی له ته‌واوی ناوچه‌كانی توركیا ناردوه، داوایان لێكردووه خه‌ڵك بۆ كۆبوونه‌وه له‌ناو مزگه‌وت و نوێژكردن بانگهێشت بكه‌ن، ئه‌وانیش ئه‌وكاره‌یان كرد.

گوتیشی ته‌نیا داوامان له خه‌ڵك نه‌كرد بێنه مزگه‌وت، به‌ڵكو داوامان له خه‌ڵك كرد برژێنه گۆڕه‌پانه‌كان بۆ پاراستنی مافی خۆیان و وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر شه‌رعییه‌تی حكومه‌ت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به رۆڵی مزگه‌وته‌كان له كوده‌تاكانی توركیا رایگه‌یاند چوار كوده‌تای سه‌ربازیمان دیت، كه هه‌موویان بانگه‌كانی مزگه‌وتیان بێ دەنگ كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره بانگی مزگه‌وته‌كان بەسەر كوده‌تا سەركەوت.
گوتیشی جهنهرالیكی كوده‌تاچی كه فڕۆكه‌وان بووه، باسی له ئامانجكردنی مزگه‌وته‌كان كردبوو. هه‌روه‌ها گوتی مه‌لاكانی سه‌ر به جه‌ماعه‌ت پشتگیری كوده‌تایان ده‌كرد و مه‌لایه‌ك له شارێك كاره‌بای مزگه‌وت كوژاندبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه بانگهێشتی خه‌ڵك نه‌كرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كوده‌تاچییه‌كان.