لە هێرشەکانی ئەمەریکا 20 ئەندامی گرووپە چەکدارەکان بە ئامانجگیراون
K24 - هەولێر
له چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مەریكا 20 ئه‌ندامی گرووپه چه‌كداره‌كان له سنووری عیراق و سووریا كرانه ئامانج.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ئاكامی چه‌ند هێرشیكی ئاسمانی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان له سنووری نێوان سووریا و عێراق، 20 چه‌كدار كوژران و برینداربوون.
روانگه‌ی سووری ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له هێرشه‌كانی ئه‌مریكادا بنكه و كۆگای چه‌كی گروپه چه‌كداره‌كان له شاری ئه‌لبوكه‌مال و ده‌وروربه‌ری بووه له سنووری نێوان عێراق و سووریا كراونه‌ته ئامانج.
ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، گرووپە چەکدارەکان لە عێراق و سووریا زیاتر لە 100 جار هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمەریکا.
پێشتر ئەمەریکا چەند جارێک رایگەیاندووە، وەڵامی توندیان بۆ هەر هێرشێک دەبێت، کە دەکرێتە سەر هێزەکانیان.
لە 26/12/2023، لە وەڵامی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکەیەکی ئەمەریکا لە هەولێر، هێزەکانی ئەمەریکا چەند بنکەیەکی حزبوڵڵای عێراقی لە ئەنجامدا چەکدارێک کوژرا و 18 کەسی دیکەش برینداربوون.