جانتا رەشەكەی ئۆباما چی تێدایە
ده‌سه‌ڵاتێكی نائاسایی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
یاوه‌رێكی سه‌ربازی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له گه‌شته ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جانتایه‌كی ره‌شی پێیه كه ته‌نیا چه‌ند پێیه‌ك له ئۆماباوه دووره و هه‌میشه جانتا ره‌شه‌كه له ده‌ستی دایه.
به‌رپرسێكی پێشووی سه‌ربازی له كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به جانتا ره‌شه‌كه‌ی ئۆباما گوتی چوار شتی سه‌ره‌كی له‌ناو جانتاكه‌دا هه‌ن، یه‌كێكیان كتێبێكی ره‌شه كه هه‌ندێ بژارده بۆ هێرشی توڵه‌سه‌ندنه‌وه تێدایه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی ئه‌تۆمی. كتێبێكی تر په‌ناگه‌یه‌كی ئه‌من ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌كاتی نائاساییدا سه‌رۆك بۆ ئه‌م شوێنه ببرێت. هه‌ندێ نووسراوی تایبه‌ت به گرتنه‌به‌ر رێوشوێن له كاتی نائاساییدا و هه‌روه‌ها كارتێكی بچووك له‌ناو جانتاكه دایه كه هه‌ندێ ژماره‌ی نهێنی (په‌سورد) تێدایه بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له لایه‌ن خۆدی سه‌رۆكه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه بیت میتزیگر، عه‌قیدی پێشوو له هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا كه له له‌سه‌رده‌می رۆنالد ریگان، جانتا ره‌شه‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو به سی ئێن ئێن رایگه‌یاند پێویستە ته‌واوی هێزی خۆت بۆ ئه‌و ماوه كورته كۆ بكه‌یته‌وه، كه كاتی نێوان هۆشداری و جێبه‌جێكردن زۆر كه‌مه و پێویسته له هه‌ر كات و شوێنێك ئاماده‌ییت هه‌بێت، هه‌ربۆیه زۆر نێزیكی سه‌رۆك ده‌وه‌ستاین.
پسپۆری چه‌ك له ئه‌مركیا، كینگستۆن ریف سه‌باره‌ت به جانتا ره‌شه‌كه ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتێكی نائاسایی هه‌یه كه ئه‌مریكا خاوه‌ن 900 كلاوه‌ی ئه‌تۆمییه، هێزی هه‌ر یه‌ك له‌و بۆمبانه، 20 به‌رامبه‌ری ئه‌و بۆمبه‌یه كه له هیرۆشیما درا.