جلوبه‌رگی تیمی ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توند ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جلوبه‌رگی تیمی ئه‌مه‌ریكا، له رێوڕه‌سمی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی ئۆڵمپیكی ری‌و دی جانیرۆی 2016 له به‌ڕازیل، له‌لایه‌ن هاوڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا.
گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر نووسیویه‌تی: "جلوبه‌رگی تیمی ئه‌مه‌ریكا، به‌دڵی كۆشكی كرملین (كۆشی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا)یه".
ئه‌و جلوبه‌رگه هه‌فته‌ی رابردوو له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار نمایشكرا و له‌لایه‌ن دیزاینه‌ری جلوبه‌رگی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی رالف لۆرانه‌وه، دیزاین كراوه.
هۆكارى سه‌ره‌كی ئه‌و ره‌خنانه‌ی له جلوبه‌گری تیمی ئه‌مه‌ریكا گیران، ده‌ركه‌وتنی ره‌نگه‌كانی ئاڵای رووسیایه، له‌سه‌ر سنگی تیشێرته‌كان، كه یاریزانه‌كان له ژێر چاكه‌ته‌كه‌یان پۆشیویانه.