تۆڕی هاوپەیمانی پێکهاتەکانی عێراق: حکومەتی عێراق دەیەوێت پێکهاتەکان بتوێنێتەوە
K24 - هەولێر
تۆڕی هاوپەیمانی پێکهاتەکانی عێراق رایانگەیاند: حکومەتی عێراق دانی نەناوە بە چەند پێکهاتەیەک، ئەمەش جیاکارییەکی روونە دژی ئەو پێکهاتانە و دەیەوێت پێکهاتەکان بتوێنێتەوە لەناو مەزهەبەکانی دیکەدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ـی کانوونی یەکەمی 2023، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، تۆڕی هاوپەیمانی پێکهاتەکانی عێراق هەڵوێستی خۆیان لەبارەی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی عێراق رایگەیاند و ئاماژەی بەوەدا: حکومەتی عێراق دانی نەناوە بە چەند پێکهاتەیەکی دیکەدا کە ئەمەش جیاکارییەکی روونە دژی ئەو پێکهاتانە، دەیانەوێت پێکهاتەکان بتوێننەوە لەناو مەزهەبەکانی دیکەدا کە لە عێراقدا بوونی هەیە و دەسەڵاتدارە.
گوتیشی: "پێکهاتەکان دەخەنە بەر هەوەس و رێککەوتنی سیاسی لەنێوان هێزە سیاسییەکان و دەسەڵاتدارەکان، سنوور دادەنێت ئەگەر پاڵپشتی بۆ کولتوور، فەرهەنگ، ئایینی و زمانەوانییان نەکرێت، مافە چەسپێنراوەکان لەناو بڕگە باشەکانی دەستوورن، کە زۆرجار یاساکان کارییان پێناکرێت، رەنگە لە جێبەجێکردندا رووبەڕووی ژینگەی ئامادەنەکراو بیتەوە، بەتایبەت لە نەبوونی رێککاری یاسایی سزادانی هەرکەسێک پێچەوانەی یاسا و بڕگەکانی دەستووربێ، نەبوونی بنەماو رێککاری یاسایی و چاودێر و لێپێچینەوە".
راشیگەیاند: "سەرەڕای دەرچوونی یاسای ژمارە5ـی یاسای ساڵی 2015، لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەم یاساییە دانی ناوە بەسەرجەم پێکهاتەکاندا کە هەندێکی ئایینی جیاوازە، بەڵام رووبەڕووی دادگای فیدراڵ دەبێتەوە، بەتایبەت ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە بەڵگەنامە و دادگاکان، تایبەت بە دادگای باری کەسێتی ئەندامانی پێکهاتەکان، لەلایەکی دیکەوە بەتەواوی یاساکە کاری پێنەکراوە و بەتەواوی بڕگەکانی".