ئوستریا هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی دانوستانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستریا (نه‌مسا) هه‌ڕه‌شه‌ی بلۆك كردنی پێشخستنی دانوستانه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات، كه به‌هۆی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌نقه‌ره و برۆكسێل سه‌باره‌ت به پرسی كۆچبه‌ران بڕیاری خێراتركردنی پرۆسه‌ی ئه‌ندامه‌تیی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا دراوه.
سباستیان كورز رایگه‌یاند مه‌ترسی خراپتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئوستریا و توركیا له ئارادایه، پاش ئه‌وه‌ی كه هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆكی ئوستریا كریستیان كێرن داوای كۆتاییهێنان به دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌ندامه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، به‌هۆی نه‌هیشتنی دیموكراسی و ئابووری له‌و وڵاته‌دا.
دانوستانه‌كانی ئه‌ندامه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا له ساڵی 2005 ـه‌وه زۆر به هێواشی به‌ڕێوه‌چووه كه له كۆی 35 بابه‌ت، ته‌نیا بابه‌تێك ته‌واو كراوه، پێویسته توركیا یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌سند و جێبه‌جێ بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستریا هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی ده‌ستپێكردنی دانوستانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ل ئه‌نقه‌ره كرد و رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نگێكم هه‌یه، كه له دژی ده‌ستپێكردنی وه‌زرێكی نوێی دانوستان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌نگ ده‌ده‌م.
به‌ده‌نگ هاتنی به‌رپرسانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی ئوستریا به‌رامبه‌ر توركیا پاش ئه‌وه‌ی دێت كه حكوومه‌تی توركیا پاش شكستی كوده‌تای 15 ته‌موز به راگه‌یاندنی باری نائاسایی ده‌ست به سنوورداركردنی دیموكراسی و ئازادی تاكه‌كه‌سی كردووه كه به ده‌یان هه‌زار كه‌س به تۆمه‌تی به‌شداریكردن یان پشتگیری له كوده‌تا راپێچی دادگا و زیندان كردووه.