هه‌ڵبژارده‌ی نیشانه شكێنی كۆریای باشوور پێشه‌نگ به‌رناده‌ن
هه‌ڵبژارده‌ی پیاوانی كۆریای باشوور له ركابه‌رییه‌كانی نیشانه شكێنی به تیروكه‌وان مێدالیای زێڕیان له‌مل كرا.
هه‌ڵبژارده‌ی نیشانه شكێنی كۆریای باشوور به‌سه‌ركردایه‌تی ئوجین كیم به 6 سێتی بێ وه‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ئه‌مریكا پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا و مێدالیای زێریان برده‌وه، هاوكات نیشان شكێنه‌كانی ئوسترالیا به بردنه‌وه‌یان له چین مێدلیای برۆنزیان له مل كرا.
كیمی نیشانه شكێنی كۆریای باشوور كه یه‌كه‌می پۆلێنی جیهانی گرتووه، 4 مێدالیای زێری تاكی بردۆته‌وه و یه‌كه‌مه نیشانه شكێنه ببێته خاوه‌نی 700 خاڵ و به جیاوازی خاڵێك خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌ییه.
ئۆڵمپیكی ریۆ 2016، به فه‌رمی له رۆژی 5ـی ئه‌م مانگه به به‌شداریی 206 وڵات و نه‌ته‌وه‌ی جیهان ده‌ستی پێكردووه و تا 17 رۆژی دیكه ده‌خایه‌نێت.