ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه گه‌یشته نزیكه‌ی 22 هه‌زار كه‌س
K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان له غه‌ززه، دوای تێپه‌ڕبوونی 87 رۆژ به‌سه‌ر جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه له 22 هه‌زار كه‌س و 60 هه‌زار بریندار نزیكبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 1ـی كانوونی دووه‌می 2024) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه بڵاویكرده‌وه، سوپای ئیسرائیل له‌ماوه‌ی كاتژمێره‌كانی رابردوودا، 13 كۆمه‌ڵكوژی له غه‌ززه ئه‌نجامداوه، كه 156 كوژراو و برینداربوونی 246 كه‌سی لێكه‌وته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگه‌وه، گه‌یشتووه‌ته 21 هه‌زار و 978 كه‌س.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ژماره‌ی كوژراوانیش گه‌یشتووه‌ته 58697 كه‌س.
پێشتریش نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، هه‌ر له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی ئیسرائیل - حه‌ماس،، نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاواره بوونه و مه‌ترسی برسیبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای جۆراو جۆریش له نێویاندا به‌دی ده‌كرێت.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاترلە 240 هاووڵاتی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەپێی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.