كه‌رتی غه‌ززه چۆن پێشوازی له یه‌كه‌م رۆژی ساڵی 2024 كرد؟
K24 - هەولێر:
ئاژانسی سكای نیوزی به‌ریتانی له‌میانی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌ك ئاماژه بۆ دووباره نیشاندانی توانای به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له غه‌ززه، له رۆژی یه‌كه‌می ساڵی 2024، له غه‌ززه‌وه ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی ته‌لئه‌ڤیڤی پایته‌ختی ئیسرائیل كران.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی ساڵی 2024، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه بۆ نزیكه‌ی 22 هه‌زار به‌رزتر بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 1ـی كانوونی دووه‌می 2024) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه بڵاویكرده‌وه، سوپای ئیسرائیل له‌ماوه‌ی كاتژمێره‌كانی رابردوودا، 13 كۆمه‌ڵكوژی له غه‌ززه ئه‌نجامداوه، كه 156 كوژراو و برینداربوونی 246 كه‌سی لێكه‌وته‌وه.
ئاژانسی سكای نیوز ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له‌گه‌ڵ چركه ساتی یه‌كه‌م رۆژی ساڵی 2024، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی ته‌لئه‌ڤیڤی ئیسرائیل كرا، بۆ ئه‌مه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له ته‌واوی ئیسرائیل هه‌ڵكرا.
میدیا ئیسرائیلییه‌كان، وێنه‌ی بۆدومانه‌كانی سه‌ر ته‌لئه‌ڤیڤیان بڵاوكرده‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند، له هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ـی كانوونی دووه‌می 2023، مووشه‌كی ئێم90 به‌كارهاتووه.
ئاژانسی سكای نیوز ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هێرشه ئاسمانی و وشكانییه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له یه‌كه‌م رۆژی ساڵی 2024ـه‌وه تاكو ئێستا هێور نه‌بووه‌ته‌وه.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاترلە 240 هاووڵاتی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەپێی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.