ڤێتنام مێژووی له ئۆڵمپیكی ریۆی 2016 مێژووی تۆمار كرد
هوانگ شوان ڤین، له ركابه‌رییه‌كانی نیشانه شكێنی ده‌مانچه له دووری 10 مه‌تری پیاوان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهینا و ڤێتنامی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌م مێدالیای زێڕی ئۆڵمپیكی ریۆ.
هوانگ له دوایین لێداندا به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی ئامانجه‌كه‌ی پێكا و پێش فێلپی ئالمێدای بڕازیلی كه‌وتوه كه مێدالیای زیوی به‌ده‌ستهێنا، پله‌ی سێیه‌میش بووه به‌شی پانگ وێی چینی.
له ئۆڵمپیكی پێشوو ڤێتنام توانی ته‌نیا دوو مێدالیای زیو به‌ده‌ست بێنێت.
ئۆڵمپیكی ریۆ 2016، به فه‌رمی له رۆژی 5ـی ئه‌م مانگه به به‌شداریی 206 وڵات و نه‌ته‌وه‌ی جیهان ده‌ستی پێكردووه و تا 17 رۆژی دیكه ده‌خایه‌نێت.