ئوستڕالیا ژماره‌ی پێوانه‌یی له مه‌له‌وانی ئازاد شكاند
خانمه مه‌له‌وانزانانی ئوستڕالیا ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانیان له مه‌له‌وانی (4 جار سه‌د مه‌تری ئازاد) له ئۆڵمپیكی ریۆ شكاند و مێدالیای زێریان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلاكرده‌وه.
ئوستڕاالیا ماوه‌كه‌ی به 3 خوله‌ك و سی چركه و 65 له سه‌دای چركه ته‌واو كرد و ژماره‌ی پێشوویان شكاند كه گلاسكۆ له ته‌مووزی 2014 ماوه‌كه‌ی به 3 خوله‌ك و سی چركه و 98 له‌سه‌دای چركه‌ی بڕی.
هه‌ر له‌و ركابه‌رییه ئه‌مریكا مێدالیای زیوی به‌ده‌ستهێنا و هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نه‌داش بووه خاوه‌نی مێدالیای بڕۆنز.
ئۆڵمپیكی ریۆ 2016، به فه‌رمی له رۆژی 5ـی ئه‌م مانگه به به‌شداریی 206 وڵات و نه‌ته‌وه‌ی جیهان ده‌ستی پێكردووه و تا 17 رۆژی دیكه ده‌خایه‌نێت.