مه‌له‌وانزانێكی ئوسترالیا یه‌كه‌مین مێدالیای له مێژووی خۆیدا له مل كرا
مارك هۆرتۆنی مهلهوانزی ئوسترالی یه‌كه‌م مێدالیای زێری له چاره‌نووسی خۆی له ئۆڵمپیك به‌ده‌ستهێنا.
له ركابه‌رییه‌كانی 400 مه‌تری مه‌له‌وانی ئازاد دا، مارك هۆرتۆن پێش (یانگ سۆن)ـی چینی و نزیكترین ركابه‌ری كه‌وته‌وه و مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا.
مه‌له‌وانزانه ئوسترالیهكه 400 مه‌تری به سێ خولهك و چل و یه‌ك چركه و 68 له‌سه‌دای چركه بڕی و پێش یانگ سۆنی چینی كه‌وته‌وه كه میدالیای زیوی به‌ده‌ستهێنا، پله‌ی سێیه‌می و برۆنزیش بووه به‌شی گابریێل دیتی مه‌له‌وانزانی ئیتاڵی.
ئۆڵمپیكی ریۆ 2016، به فه‌رمی له رۆژی 5ـی ئه‌م مانگه به به‌شداریی 206 وڵات و نه‌ته‌وه‌ی جیهان ده‌ستی پێكردووه و تا 17 رۆژی دیكه ده‌خایه‌نێت.