ئاگر بهرۆكى بنكه نهوتييهكانى ئێرانى گرتووه
لە دوو مانگی رابردوودا 11 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە بنکە نەوتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران روویانداوە و لە دوایین رووداویشدا ئێوارەی رۆژی شەممە کۆگای پترۆکیمیايی بەندەری ئیمام لە باشووری ئێران ئاگری گرت.
K24 – ههولێر:

هاوکات لەگەڵ ئاگر گرتنی کۆگای لاستیکی ئەم ناوەندە، تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە بۆرییەکی هێڵی گواستنەوەی گازیش لە 30 کیلۆمەتریی شاری گناوە، کوژرانی کەسێکی لێ کەوتەوە.
بە هۆی زۆر بوونی ئەم رووداوانەوە کە هەموویان لە باشووری ئێران و لە ناوچە عەرەب نشینەکانی ئەو وڵاتە روویانداوە بڕیار وایە وەزیری نەوتی ئێران بۆ لێپرسینەوە بانگ بکرێتە پەرلمان.
ئەگەرچی بەرپرسانی پەیوەندیدار ئەگەری کردەوەی تێکدەرانەیان رەتکردووەتەوە و بەرز بوونەوەی پلەی گەرمایان وەک هۆکاری ئەو رووداوانە راگەیاندووە.